ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان، سه‌دان مووشه‌ك له‌لایه‌ن حیزبۆڵڵای لوبنانه‌وه به ئاراسته‌ی شاره‌كانی ئیسڕائیل تهقێندار و له وڵامدا بنكه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌و گرووپه له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسڕائیله‌وه به چڕی بۆردوومان كرا.
هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ئیسڕائیل حیزبۆڵڵا، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل مهدرهسهیێكیان له غه‌زه بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه ١٧ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا. به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه، ڕێژه‌ی قوربانیانی شه‌ڕی نێوان ئه‌و گرووپه و ئیسڕائیل گه‌یشتووه‌ته ٤١ هه‌زار كه‌س و به هه‌زاران كه‌س بریندار و كه‌م ئه‌ندام بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه حیزبۆڵڵای لوبنان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كوژرانی فه‌رمانده‌كانی له هێرشی ئاسمانی ڕۆژی هه‌ینی، سه‌دان مهووشهكی به ئاراسته‌ی شاره‌كانی ئیسڕائیل ته‌قانده‌وه و له وڵامدا فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بنكه‌كانی ئه‌و گرووپه‌یان له باشووری لوبنان به سه‌ختی بۆردوومان كرد. شایانی باسه كه زیانه گیانیه‌كانی هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردوو ناڕوونه.