کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی به‌رده‌وامی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ و قوربانی بوونی ده‌یان كه‌س

هێرشی به‌رده‌وامی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ و قوربانی بوونی ده‌یان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ندن ناوچه‌ی له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ به‌ چڕی بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه‌ ٢٥ فه‌له‌ستینی گیانیان به‌خت كرد.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌، په‌هباده‌كانی ئیسڕائیل شوێنی نیشته‌جێبوونی ئاواره‌كانیان له‌ ئۆردووگای به‌ریج كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ٢٥ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها كه‌نیسه‌یه‌كی مه‌سێحییه‌كانی غه‌زه‌ له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسڕائیلیه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و له‌و هێرشه‌ش دا چه‌ندین كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.