شه‌وی دووشه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ جارێكی دیكه بنكه‌ی حووسییه‌كانی یه‌مه‌نیان به چڕی بۆردوومان كرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ٩ كه‌س كوژرا و بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌نسارۆڵڵای یه‌مه‌ن، له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ٥٩ كه‌س به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر شاره‌كانی ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه كه به‌شێكیان ژن و منداڵ بوون. ڕۆژی دووشه‌ممه دۆناڵد ترامپ بۆ جارێكی دیكه دووپاتی كرده‌وه كه زیانێكی زۆریان به حووسییه‌كان گه‌یاندووه و ئه‌گه‌ر درێژه به هێرشه‌كانیان بده‌ن، توندترین هێرش ده‌كرێته سه‌ر خۆیان و ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی كه پشتیوانیان لێ ده‌كه‌ن.