فەرماندەیی باشووری ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەلەمێکیان لە دەریان کارائیب بە ئامانج گرتووە و چەند کەسی تێدا کوژراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو بەلەمە لە ڕێرەوێکە خەریکبوو تێپەردەبوو کە وەکوو رێرەوی جێبەجێ کردنی ماددە هۆشبەرەکانە لە دەریای کارائیب. بە وتەی ئەرتەشی ئەمریکا، تیمی ئیتلاعاتی سەربازانی ئەمریکایی پاش زانینی ئەم بابەتە، بەلەمەکەیان بە ئامانج گرتووە. ئەرتەشی ئەمریکا ئەو چوار کەسەی بە تاوانباری ماددە هۆشبەرەکان ناوبردۆە. تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەو هێرشە و ناسنامەی کوژراوەکان لەبەردەستدا نیە.
