کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ئیسڕائیل و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر گرووپه‌كانی سه‌ر به‌ ڕژیم له لوبنان و سووریه

هێرشی ئیسڕائیل و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر گرووپه‌كانی سه‌ر به‌ ڕژیم له لوبنان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ده‌یان میلیشیای سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی له‌ هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا و سپای قودس له‌ سووریه و لوبنان كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل به‌ ٢٠٠ موشه‌ك هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌كانی “عه‌كار” و “عه‌ین یه‌عقوب”، له‌ باكووری لوبنان و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ٣٠ كه‌س كوژراو و ده‌یان كه‌س بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بنكه‌كانی سپای قودس له‌ دیره‌زووری سووریه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌ چڕی بۆردوومان كراوه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ش دا، ١٣ ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه كوژراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ بۆردوومانی چڕی بنكه‌ مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی حووسیه‌كان له‌ یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌و وڵاته ڕووی داوه‌.