ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، توندئاژۆوه‌كانی ئیسڕائیل هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی گوندی ده‌یر ده‌بوان له ڕامه‌ڵڵا و وێڕای سووتاندنی چه‌ند خانوو، ١١ كه‌سیان بریندار كرد، هاوكات پێنج ڕۆژنامه‌وان له هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه گیانیان به‌خت كردووه.
به‌پێی ڕاپۆتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، دانیشتووانی شارۆچكه یه‌هوودییه‌كان كه سه‌ر به گرووپه توندئاژۆوه‌كانی ئیسڕائیلن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شارومه‌ندانی هه‌ژاری فه‌له‌ستینی له ده‌ورووبه‌ری ڕامه‌ڵڵا و وێڕای سووتاندنی چه‌ند خانوو، ١١ كه‌سیان بریندار كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل درێژه‌ی به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه داوه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه، فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانیان له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عه‌مدانی كردووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، پێنج هه‌واڵنێر گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ند كه‌س بریندار بوون.