ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل بنكه نیزامی و كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌دیان له ده‌ورووبه‌ری دیمه‌ش، ده‌رعا، قۆنه‌یته‌ره و ده‌یره‌زوور بۆردوومان كرد.
وه‌زیری به‌رگری ئیسڕائیل له لێدوانێك دا ڕایگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌و هێرشانه، له‌ناوبردنی چه‌كی كیمیایی و ئه‌و چه‌ك و چۆڵانیه كه له ئه‌گه‌ری كه‌وتنه ده‌ستی ته‌حریر ئه‌لشام مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌منیه‌تی ئیسڕائیل درووست ده‌كات. ڕۆژی ڕابردوو، چه‌ندین كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی له ده‌یره‌زوور له‌ناو برا و بنكه نیزامییه‌كانی ئه‌رته‌شی سووریه له ناوچه‌ی مه‌زه‌ی دیمه‌شق بۆردوومان كرا. هه‌روه‌ها ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به قووڵایی ٢٠ كیلۆمتر هاتووه‌ته نێو خاكی سووریه و له ده‌رعا نزیك بووه‌ته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ڕێكخراوی كلاو سپیه‌كانی سووریه درگای شاراوه‌ی زیندانی سیدنایا له ده‌ورووبه‌ری دیمهشپیان كرده‌وه و به سه‌دان زیندانییان ئازاد كرد و دیمه‌نه ناخههژێنهكانیان بۆ كۆمه‌ڵگای جیهانی بڵاو كرده‌وه.