ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی جۆزه‌ردان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌ی نیزامیی و سه‌نعه‌تیان له چه‌ند شاری ئێران كرده ئامانج و سپای پاسداران به دوو مووشه‌ك تل ئاویوی كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ١٨ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی كۆبوونه‌وه‌ی سێ وڵاتی ئاڵمان، فه‌ڕانسه و به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عه‌باس عه‌راقچی له شاری ژنێڤی سویس به‌ڕێوه بچێت، سه‌ره‌تا وه‌زیرانی به‌رگری ئه‌و سێ وڵاته ئورووپاییه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئورووپادا كۆده‌بنه‌وه و دواجار پێكه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌باس عه‌راقچی دانووستان ده‌كه‌ن. هاوكات هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕه‌شت، تاران، كه‌ره‌ج، كرماشان، شیراز، ئیسفه‌هان، ته‌ورێز و ئه‌رده‌بیل ده‌رێژه‌ی هه‌بووه و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ر به سپای پاسداران له كرماشان بۆردوومان كراوه. له وڵامدا سپای پاسداران به دوو مووشه‌كی هایپرسۆنێك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوندی ته‌كنۆلۆجیانی ئیسڕائیل له تل ئاویو و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا ١٨ كه‌س بریندار بوون.