ڕۆژێك دوای كوژرانی دوو سه‌ربازی ئه‌مریكایی و سه‌ربازێكی بریتانیایی له عێراق، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له به‌یانییه‌كدا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌ڕته‌شی ئه‌م وڵاته دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌م گرووپه له عێراق.
به پێی ئه‌م به‌یانییه، له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه پێنج ئه‌نباری چه‌كوچۆڵی ئه‌م گرووپه له‌ناو چووه. شایانی باسه، ئه‌و ئه‌نبارانه بۆ كردنه ئامانجی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی و هاوپه‌یمانه‌كانی كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرا. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هێرشانه له “جرف له‌سه‌خر” له باكووری كه‌ربه‌لا ئه‌نجام دراوه.