رۆژی پێنج شه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه، ئه‌رته‌شی عێراق به دوای چه‌ند رۆژ هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش بۆ سه‌ر ئیزه‌دییه‌كانی شه‌نگاڵ، سه‌رله به‌یانی هه‌مان رۆژ له شارۆچكه‌ی “ته‌لعه‌زیز” هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵك و به هۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بوو و به پێی ڕاپۆرته‌كان باروودۆخی ناوچه‌كه زۆر ئاڵۆزه.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق دژ به شه‌نگاڵ، رۆژی رابردوو خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیمۆكراتێ شه‌نگال له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا دوایین گۆرانكاریه‌كان و باروودۆخی ناوچه‌كه‌ی تاوتوێ كرد و بڕیار له‌سه‌ر خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری درا كه ئه‌م خۆپیشاندانه له ناوه‌ندی شار و شارۆچكه‌كانی شه‌نگال ده‌ستیپێكرد و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “ته‌لعه‌زیز” له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌رگیربوون كه به هۆیه‌وه هاووڵاتتیه‌ك بریندار بوو.
