ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی خاكه‌لێوه، سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی توركیه هێرشیان كرده سه‌ر شاری “ته‌ل رفعه‌ت” له باكووری حه‌له‌ب و به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه چه‌ندین كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌واڵنێریی ده‌وڵه‌تیی سانا ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه، چه‌ندین ماڵ زیانیان به‌ركه‌وتووه و ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی ئه‌مشاره له‌وانه چه‌ندین منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و بریندار بوون. به وته‌ی ئه‌م ئاژانسه، هێرش و گولله بارانه‌كه له ناوچه سنووریه‌كانی ئه‌عراز و عه‌فرینه‌وه ئه‌نجام دراوه كه به‌شكێن له ناوچه‌ی ئه‌منیه‌كانی توركییه له باكووری سووریه. هه‌روه‌ها ڕۆژی هه‌ینی ، دوو شوێنی نیشته‌جێ بوونی دیكه له نزیكیی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت هێرشی كرایه سه‌ر. شایانی باسه له ساڵی ٢٠١٧ه‌وه، توركییه سێ ئۆپراسیۆنی نیزامیی قه‌ڵغانی فۆرات، شاخه‌ی زه‌یتوون و چاوی ئاشتیی له ناوچه‌كانی باكووری سووریه ئه‌نجام داوه.