شەوى هه‌ینی ٢٩ گوڵانی ١٤٠٢، ئه‌رته‌شی عێراق گەمارۆى کەمپى مەخمورى دا و ویستی بە زەبرى هێز دەوروبەرى که‌مپەکە تەلبەند بکات و لە بەرامبەردا دانیشتوانى کامپەکە دژى ئەو هەنگاوە ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و هێزه‌كانی عێراق ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵك دا كرد.
بەپێى زانیارییەکان، دانیشتوانى کەمپەکە دژى ئەو هەنگاوەى ئه‌رته‌شی عێراق چونەتە بەردەم ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان و ڕێگریان لێ كردوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌رته‌شی عێراق بە مەبەستى تەلبەندکردنى دەوروبەرى کەمپەکە دەیان ئۆتۆمبێلى زرێپۆش و ژمارەیەکى زۆر هێزى جۆراوجۆرى لە دەوروبەرى که‌مپى مەخمور کۆکردووەتەوە و كاتێك خه‌ڵك كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ی به‌سه‌ریان دا كردووه و لاوێك بریندار كراوه.