به‌پێی چه‌ند دیمه‌نێك كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ناوه‌ندێكی سه‌ربازی سه‌ر به هێزه‌كانی ناتۆ له شاری “لویو” له نزیك سنووری لێهستان كراوه‌ته ئامانجی مووشه‌كه‌كانی سوپای ڕووسیه.
به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی سه‌ربازی ناوچه‌ی “لویو“، هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ئه‌م ناوه‌نده سه‌ربازیه له ڕۆژئاوای ئۆكراین، بووه‌ته هۆی كوژرانی ٩ سه‌رباز و بریندار بوونی زیاتر له ٥٧ سه‌ربازی هێزه‌كانی ناتۆ. جێگای ئاماژه‌یه به پێی بڵاوكراوه‌كان ئه‌م ناوه‌نده سه‌ربازیه به‌مه‌به‌ستی ڕاهێنان و دابین كردنی ئاشتی له نزیك سنووری لێهستان جێگیر كرابوو.