شه‌وی هه‌ینی ١٦ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ڕووسیه گه‌وره‌ترین هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی كرده سه‌ر چه‌ند شاری ئۆكراین و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا به‌لانیكه‌م پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له ٨٩ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بارانێك له په‌هباد و مووشه‌ك شاره‌كانی خاركیف، كییێف و ئۆدێسای بۆردوومان كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا زیاتر له ٩٤ كه‌س كوژرا و بریندار بوون. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له كوژرانی ده‌یان ڕاوێژگاری نیزامی فه‌ڕانسه و به‌ریتانیا له شاری ئۆدێسا كردووه. له شاری سۆمی، خێرسۆن و زاپرۆژیاش شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان سه‌ربازانی ڕووسیا و ئۆكراین ڕووی داوه و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون.