له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان بۆ سه‌ر گوندی “سه‌ید ڕه‌مه‌زان” له باكووری كه‌ندووز، ٣٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه چه‌ندین منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون.
هاوكات ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه كه پێگه‌كانی تاڵبانیان كردووه‌ته ئامانج. به‌ڵام شایه‌ت حاڵان ده‌ڵێن، له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه ٢٤ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه چه‌ندین منداڵ كوژراون و ٦ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌م هێرشه له حاڵێكدا ئه‌نجام دراوه كه حه‌فته‌ی ڕابردوو، هێزه‌كانی تاڵبان و تووێژكارانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان بۆ یه‌كه‌م جار له وڵاتی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كتر سه‌باره‌ت به داهاتووی ئه‌فغانستان دیداریان كردووه.
