ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر كه‌مپی به‌نابه‌رانی مه‌خموور له هه‌رێمی كوردستان و به‌و هۆیه‌وه سێ كه‌س بریندرا بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا مزگه‌وت و ماڵێكی ته‌نیشتیان بۆردوومان كردووه و به‌هۆیه‌وه ژنێك و دوو منداڵه‌كه‌ی به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری له ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه و ئاو، برق و سووته‌مه‌نی پێنج ملیۆن كه‌س پچڕاوه، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ، پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی به‌رده‌وامه و هێزه كوردییه‌كان گورزی كوشه‌نده‌یان لێ داون.
