ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی به ڕێبه‌ری عه‌ربستانی سعوودی، له شاری “قه‌عته‌بێ” له ئوستانی زاله‌ع سه‌ر وڵاتی یه‌مه‌ن، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری “ڕویترز”، له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه به هۆی داڕمانی بینایه‌كی مه‌سكوونی لانیكه‌م ١٧ كه‌س له‌وانه ٧ منداڵ گیانی له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش برینداربوون