کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا و سپای قودس له‌ لوبنان و عێراق

هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا و سپای قودس له‌ لوبنان

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٩ی گه‌لاوێژ، هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئیسڕائیل و ئه‌مریكا چه‌ندین ناوچه‌یان له‌ لوبنان، عێراق و سووریه كرده‌ ئامانج و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ دا فوئاد شوكر فه‌رمانده‌ی مووشه‌كی حیزبۆڵڵا و چه‌ندین فه‌رمانده‌ی ئه‌و گرووپه و حه‌شدی شه‌عبی كوژران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، فوئاد شوكر فه‌رمانده‌ی مووشه‌كی حیزبۆڵڵا و جیگری دووهه‌می ئه‌و حیزبه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٧ كه‌سی دیكه‌ له‌ هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل دا له‌ بیرووت كوژراون و ٧٤ كه‌سی دیكه‌ش له‌ ناوه‌ندی هاوكاری سپای قودس و حیزبۆڵڵای لوبنان بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سپای قودسیان له‌ ده‌یره‌زوور و بابل كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ش دا ٢٠ كه‌س كورژاون و به‌ ده‌یان چه‌كداری دیكه‌ش بریندار بوون.