یکشنبه – ۲ تیر – ۱۳۹۸ , 23 – 06 – 2019
لە ئەنجامی بۆردومانی ئاسمانی فڕۆکەکانی سەر بە رژێمی بەشار ئەسەد بۆسەر چهند ناوچهیهك له لە پارێزگای ئیدلب، لانی کەم پێنج هاوڵاتیی مەدەنی کوژران و ٢٣ی دیکە برینداربوون. میدیاکانی سوورییه بڵاویانکردووەتهوه كه ڕۆژی شهممه ١ی مانگی پوشپهڕ، فڕۆکەکانی سەر بە رژێمی بەشار ئەسەد بۆردمانی ئاسمانییان بۆسەر شار و گوندەکانی “سەراقب و کەنسفرە و خان سوبل و مەعرزیتا” لە پارێزگای ئیدلب، ئەنجامداوه. ئەوەش خراوەتەڕوو کە له ئەنجامی بۆردومانەکەدا لانی کەم ٥ هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لهدهستداوه و ٢٣ی دیکەش برینداربوون، هاوکات تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین و پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان دەکرێت. ههرلهم پێوهندهدا، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسییه بۆردومانی گوندەکانی “کەفرزیتا و لیتمانییە و تەل مەلیح”ی سەر بە پارێزگای “حەما”یان کردووه. شایانی باسه، لە ٢٥ی مانگی ئاوریلهوه ههتا ئێستا، رژێمی ئەسەد و هاوپەیمانەکانی بۆردومانی چڕیان بۆسەر ناوچەکانی ناسراوبه “کەمکردنەوەی گرژییەکان” له پارێزگای ئێدلێب دەستپێکردووە.