شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل و ئه‌مریكا بنكه‌كانی سپای قودسیان كرده ئامانج و زیانێكی زۆری گیانی و مادی به میلیشیاكانی كۆماری ئیسلامی گه‌یشت.
وه‌زیری به‌رگری ئیسڕائیل ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند: پاش هێرشی موشه‌کی له خاكی سووریاوه هێزه‌كانی سنووره‌كانیان به‌زاندووه و هاوكات فڕۆكه‌كانیان بنكه‌كانی سپای قودس و حیزبۆڵایان كردۆته ئامانج. هه‌روه‌ها “لۆید ئاستین” وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكاش ڕایگه‌یاند: له وڵامی هێرشه په‌هبادی و مووشه‌كیه‌كانی هێزه‌كانی سپای قودس، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی سپای پاسداران له ئهبۆكهماڵ و مه‌یادین كراوه‌ته ئامانج و ناوه‌ندی په‌هبادی و مووشه‌كی ئه‌و هێزانه به ته‌واوی له ناو چووه و زیانیكێ گیانی و ماڵی زۆریان پێ گه‌یشتووه. ناوبراو هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆماری ئیسلامی كرد كه گیانی سه‌ربازه‌كانیان له هه‌موو شتێك بۆیان گرینگتره و به توندترین شێوه وڵامی هه‌ر هێرشێك ئه‌ده‌نه‌وه.