رۆژی چوارشەممە 19 مانگی جۆزەردان، لە ئاکامی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر چەند پێگەیەکی نیزامی لە دەمێشقی پێتەختی سورییە چەندین تەقینەوەی گەورە لەو شارەوە دەورووبەری روویدا.
رێکخراوی “چاودێری مافی مرۆڤی سورییە” رایگەیاندووە، تەقینەوەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی دەمێشق و لە پێگەکانی هێزە ئاسمانییەکانی سورییە لە زۆممیر روویانداوە. هەروەها راپۆرتی چەندین تەقینەوەش لە ئوستانەکانی حومس و حەما و لازقییەش راگەیەندراوە. رێکخراوەکە ئاشکرای کردووە کە لە ئاکامی ئەم هێرشانە دا زیاد لە هەشت کەس کە سیانیان سەر بە هێزە دەرەکییەکانی پشتیوانی دەوڵەتی سورییەن، کوژراون.