هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی هێرشی مووشه‌كی ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر پێگه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له سوورییه، لانیكه‌م ٦ كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی چاودێری مافی مرۆڤ له سوورییه، ئه‌م هێرشه له خاكی لوبنانه‌وه ئه‌نجام دراوه. به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئامانج له‌م هێرشه مووشه‌كییه له‌ناوبردنی ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیی سوورییه بووه كه كارناسانی ئێران تێدا چالاكیان ده‌كرد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئیسڕائیل ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌دوای شه‌ڕی ناوخۆی له سوورییه، پێگه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامیی و هێزه‌كانی ژێرپشتیوانی ئه‌م وڵاته ده‌كاته ئامانج. سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو بوو كه چه‌ندین ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئێران له پارێزگای ده‌یره‌لزوور له ڕۆژهه‌ڵاتی سوورییه بڵاوبوویه‌وه كه به‌هۆیه‌وه ١٩ كه‌س له هێزه‌كانی سه‌ر به ڕژیم كوژرابوون.