ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل هێرشیان كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی حه‌له‌ب و دیمه‌شق و چالاكییه‌كان له‌و دوو فڕۆكه‌خانه‌یه ڕاگیرا.
لەم هێرشەدا ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەکان کراونەتە ئامانج و بەپێی زانیارییەکان، ئێستا چالاكی و گه‌شتی فڕۆکەخانەکان ڕاگیراوه. ئامانجی سەرەکی ئه‌و هێرشه، ڕێگریكردن لە نیشتنەوەی فڕۆكه ئێرانیه‌كان له دیمه‌شق و حه‌له‌ب بووه. بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەیه‌كی ماهان ئایر کە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی دیمەشق یان حەلەب بووە، دوای هێرشەکەی ئیسرائیل ناچار بووە بگەڕێتەوە.
