کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری سوورییه‌

95h 1

95h 1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، ئیسرائیل بە موشەک هێرشی کردووەتە سەر بارەگایەکی چەکداری لە باشووری ئەو وڵاتە لە پارێزگای دەرعا.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، میدیاكانی سوورییه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌رته‌شی ئیسرائیل هێرشی کردووه‌تە سەر ناوچەکانی “تەل حەڕا” لە پارێزگای “دەرعا” و باشووری دیمەشق و دوو ناوچەی دیکە لە نزیک پارێزگای “قونەیتەرە” و هه‌تا ئێستا، ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی ئه‌م هێرشه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌. شایانی باسه‌، ناوه‌نده‌ سه‌ربازییه‌كانی سوورییه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێكانی پێگه‌كانی كۆماری ئیسلامیی بووه‌ و ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر بۆردومانه‌كه‌ كه‌وتوون نزیكن له‌ شوێنی نیشته‌جێ بوونی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی.