کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن 3

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵتی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه‌وته‌ به‌ر هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشت.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو وزه‌خانه‌ی كاره‌با له‌ ناوچه‌كانی “حوزه‌یز” و “هۆزیانی”، كه‌ ده‌كه‌ونه‌ باكوور و باشووری “سه‌نعا”، هه‌روها له‌نگه‌رگه‌ و پاڵاوگه‌ی نه‌وتی “حۆده‌یده‌” له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی حووسی، له‌و هێرشانه‌دا ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.