کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ئاسمانی ئامریکا بۆ سەر دوڕگەی خارک

هێرشی ئاسمانی ئامریکا بۆ سەر دوڕگەی خارک

بەپێی دوایین هەواڵەکان، دوڕگەی خارک لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی ئامریکا بە توندترین شێوە کراوەتە ئامانج و زیانێکی زۆر بە هێزەکانی پاراستنی ئەو دوڕگەیە کەوتووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کەدۆناڵد ترامپسەرۆک کۆماری ئامریکا ڕایگەیاندووە کە ئەو دوڕگەیە بە هۆی هێرشەکانەوە بە تەواوی سیستەمە بەرگرییەکانی و هەروەها بنکە سەربازییەکانی لە ناوچوون و چیتر توانای پاراستنی خۆی نییە. هەروەها ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە لە ئەگەری بەردەوامی هەڕەشەکان، ژێرخانە نەوتییەکانی ئەو دوڕگەیە دەکاتە ئامانج و پێویستە کۆماری ئیسلامی تەسلیم بێت.