گرووپێكی چاوه‌دێری شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كان له وڵاتی سووریه، ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی ڕژیمی سوورییه بۆ سه‌ر گوندێكی شاری “ئێدلێب له باكووری ڕۆژئاوای سوورییه ١٣ كه‌س له‌وانه ٧ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی “ئاسۆشیتێد پرێس”، چاوه‌دێری مافی مرۆڤ له سوورییه ڕایگه‌یاندووه كه زۆربه‌ی كوژراوه‌كان، ئاواره‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی سوورییه‌ن و ئێدلێب دوایین شوێن بووه كه له لایه‌ن نه‌یارانی ڕژیمی سوورییه دوای ٨ ساڵ شه‌ڕی ناوخۆ كونتڕۆڵ كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوورییه له چه‌ند مانگی ڕابردووه‌وه به پشتیوانیی ده‌وڵه‌تی ڕووسییه، چه‌ندین هێرشییان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی شاری “ئێدلێب” ده‌ستپێكردووه و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه دوای ئه‌م هێرشانه ئه‌گه‌ری گه‌وره‌ترین قه‌یرانی مرۆیی له سوورییه هاتووه‌ته ئاراوه. ڕاپۆرتی كارناسانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه كردووه كه نه‌خۆشخانه‌كان و مه‌دره‌سه‌ی نه‌یارانی ڕژیم له‌م هێرشانه‌دا كراونه‌ته ئامانج.