کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ئاته‌ش به‌ ئیختیاره‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر دوو كچی لاو له‌ یه‌زد

هێرشی ئاته‌ش به‌ ئیختیاره‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر دوو كچی لاو له‌ یه‌زد

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ئاته‌ش به‌ ئیخیتاره‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر دوو كچی لاو له‌ یه‌زد و یه‌كێكیان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی به‌ بیانووی ڕه‌چاونه‌كردنی حیجابی ئیجباری هێرشیان بردۆته‌ سه‌ر دوو كچی لاو له‌ شاری یه‌زد و كاتێك كچه‌كان به‌رگریان له‌ خۆیان كردووه‌، هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان داون كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ یه‌كێكیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌دووقی یه‌زد كراوه. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووس و دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و كچه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.