ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، ئاته‌ش به‌ئێختیارێكی ڕژیم به شۆكری به‌رقی هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند ژنی دژبه‌ری حیجابی زۆره‌ملێ له تاران.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، لیباس شه‌خسییه‌كی ڕژیم كه ده‌مووچاوی داپووشرابوو سه‌ره‌تا فیلمی له چه‌ند ژن گرتووه كه شاڵیان به‌سه‌ر دابووه به‌ڵام ئه‌و ئاته‌ش به‌ئێخیتاره‌ی ڕژیم به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردوون. كاتێك ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕن ئه‌و هێزه‌ی ڕژیم به شۆكری به‌رقی هێرش ده‌كاته سه‌ریان.