ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه له لوبنان، غه‌زه و یه‌مه‌ن و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
ته‌له‌فزیوونی میللی لوبنان شه‌وی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه “حسێن ئه‌لباشا” ئه‌ندازیاری بواری په‌یوه‌ندی میدیایی و به‌رپرسی به‌شی ماڵی حیزبۆڵڵای لوبنان كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی نێهینی له‌سه‌ر كار و چالاكی گرووپه میلیشیایه‌كانی كۆماری ئیسلامی و پێپنج ملیۆن دۆلاری هه‌ڵگرتووه و خۆی ڕاده‌ستی ئیسڕائیل كردووه. هاوكات میدیاكانی ئه‌و وڵاته باسیان له كوژرانی سێ فه‌رمانده‌ی جیهادی ئیسلامی له هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر به‌یرووت كرد و ڕایانگه‌یاند كه له بۆردوومانی گهڕكی سه‌وری به‌یرووت، به لانیكه‌م ٣٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٩٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌یان له سووریه كرده ئامانج و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له كوژرانی ماهر ئه‌سه‌د، برای به‌شار ئه‌سه‌د و كۆمه‌ڵێك فه‌رمانده‌ی سپای قودس ده‌كه‌ن. ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه له وڵامی هاویشتنی مووشه‌ك له‌لایه‌ن حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن، به‌نده‌ره‌كانی ڕه‌ئس عه‌ین و حۆدهیدهیان به چڕی بۆردوومان كردووه و به‌وهۆیه‌وه ٣٥ كه‌س بوونه‌ته قوربانی.