سەندیکای کرێکارانی “شیرکەت واحیدی ئۆتوبووسڕانی تاران” و دەوروبەری، سەندیکای کرێکارانی “هەفت تەپە”، “ناوەندنی سینفی فەرهەنگیانی” ئیسلام شەهر، گرووپی خانەنشینکراوان، ڕێکخراوی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی بە پێکهێنانی ناوەندی کرێکاری و ئەنجوومەنی پەیگیری پێکهێنانی ناوەندی کرێکاری ئێران وەکوو ڕێکخراوێکی سەربەخۆ و جیا لە دەوڵەت ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانبار ڕاگەیەندراوێکیان لە ژیر ناوی ” بەردەوامی خەباتێکی سەخت و نابەرابەر بۆ لانیکەم حەقدەستی دیاریکراو بۆ ساڵی ١٤٠١”، بڵاو کردەوە. ئەم ڕاگەیەندراوە کە لە هاوسەنگی هێزێکی باشتر لە چاو ساڵی پێشوو بەهرەمەند بوو، بە ئاگایی لە کلتووری چینایەتی کە بە شارەزاییەکی زۆرەوە نووسراوە و هەر بەو هۆکارە خاڵێکی زۆر گرینگە.
لە پاراگرافێکدا ئاماژە بە ڕاستیەکی تاڵ دەکرێت، ئەوەی کە، ” لە ئامارە فەرمیەکان، لە ٤٢ ساڵی ڕابردوو پێوەری نرخی کاڵا و خزمەتگوزاریە ڕۆژانەکانی خەڵک نزیکەی ٢٥٠٠ بەرابەر بووەتەوە!” لە بەرانبەری کەڵەکەبوونی سەرمایە و پارەی سەرمایەداران و بەرزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری داهاتی چینی سەرمایەداری کۆمەڵگا بە شێوەی گشتی دەرئەنجامی ئەم باروودۆخە بۆوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەدا لە سەر هۆکارەکانی ئەم جیاوازیە لەڕادەبەدەرەی داهات نووسیویەتی کە ” چەوساندنەوەی هێزی کار لە سایەی خەفەقان، سەرکووت و بە یارمەتی ئەنجوومەنە کرێکارایەکانی گوی لە مست و “ناکارامە” وەکوو “خانەی کارگەر”، شەورای ئیسلامی کار و بەشداری بەربژێرەکانی ئەوان لە “شەورای عالی کار” ئەم باروودۆخەی پێکهێناوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا جیا لە ئاماژە بە هەڵاوسانی بێوێنە کە ڕوولە بەرزبوونەوەدایە، ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی ١٠ لە سەدی گەڵاڵەی بوودجە کردووە و هەروەها وتراوە کە ئەم بەرزبوونەوەیە بە قازانجی سەرمایەداران و کەرتی تایبەت و “شەورای عالی کار” دەبێت. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە لە گەڵاڵەی بوودجەدا لانیکەمی حەقدەست ٤ ملیۆن تمەن دیاری کراوە کە بە زەحمەت دەتوانێت پێداویستیەکانی خواردنی بنەماڵەیەک بۆ یەک هەفتە دابین بکات.
دوابەدوای هێنانەوەی ئیستدلالی درووست و گونجاو لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە:
” بە ڕای ئێمە لانیکەمی حەقدەستی کرێکاران لە سەرانسەری وڵات نابێت لە مامناوەندی هەزینەی بنەماڵەیەک کەمتر بێت.” لە سەر بنەمای ئەم پێوەرانە ئێمە لە بەفرانباری ساڵی ١٣٩٩ دوازدە ملیۆن و پانسەد هەزار تمەن لە مانگێکمان بۆ لانیکەمی حەقدەستی ساڵی ١٤٠٠ داوا کردووە. ڕاستیەکانی ژیان، درووستی داواکارییەکەی ئێمەی نیشاندا!، ئێستاش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێوەرانە و هەڵاوسانی بەردەوام، ڕایدەگەینین کە لانیکەمی حەقدەستی ساڵی ١٤٠١ نابێت لە ١٦ ملیۆن تمەن لە مانگێکدا کەمتر بێت.”
ڕاگەیاندراوەکە لە تەواوی ئەوانەی کە حەقدەست و پارەی مانگانە وەردەگرن، پێشنیاری کردووە کە داخوازی لانیکەم حەقدەستی ١٦ ملیۆن لە مانگێکدا بە خواستە سەرەکییەکانمان زیاد ئەکەین. لە ڕاگەیەندراوەکە هەروەها داوایان لە کرێکاران کردووە کە بە پێکهێنانی ناوەندە کرێکاریە سەربەخۆەکان خۆیان بۆ بەدەستهێنانی داواکاریەکانیان بەهێزتربکەن و هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کە:
“ئێمە داوا لە هەموو کرێکاران دەکەین کە پێداگری لە مافەکانیان بکەن و لە بەرانبەر سیاسەتە دژە کرێکاریەکانیان وەکوو حەقدەستی ناوچەیی، حەقدەستی پەیمانی، لابردنی لانیکەمی حەقدەست و هەروەها شێوەکاری “ئۆستاد و شاگردی” بووەستنەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا بابەتێکی گرینگ خراوەتە بەرباس:
“ئێمە بە تەواوی کرێکاران، ناوەندە کرێکاریەکان و بەرگریکارانی قازانجی کرێکاران دەڵێین کە ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی و باشبوونەوەی ژیانی مادی و مەعنەوی ئەوان بە گرێدراوی بنەڕەتی پێوەندیە ئابووری- کۆمەلایەتی و سیاسی و کلتووریەوە گرێدراوە و ئەم ئاڵوگۆڕە بە هیچ کەس بێجگە لە ئەوان ناکرێت. پێکهێنانی گۆرانکاریەکی ئاوها گەورە تەنیا لە یەک حاڵەتدا سەردەکەوێت ئەویش ئەویەکە، کرێکاران یەکگرتوو و ڕێکخراو بن. لە ئێستادا سەرمایەدار و خاوەن زەویە گەورەکان و هەروەها پشتیوانەکانیان هێزی ئابووری، قەزایی، یاسادانان و یەکەکانی جێبەجێکار بەواتای ئیداری، سەربازی، ئێنتزامی، ناوەندە قەزایی و ئەمنیەتیەکانیان لە ژێردەستدایە و بۆ پاراستنی پێگە و ئیمتیازی خۆیان و بێ دەسەڵات هێشتنەوەی کرێکاران بە کاری ئەهێنن. چینی کرێکار لەم شەڕە نابەرابەرەدا شتێکیان بێجگە لە ژماری زۆری خۆیان نییە. بەڵام جەماوەر کاتێک کاریگەری هەیە کە بە ئامانجی ڕوون و درووست بە شێوەی یەکگرتوو و سازماندراو بێنە مەیدانی عەمەڵەوە. ڕێگاچارەی کرێکاران پێکهێنانی ئەنجوومەن و ناوەندی کرێکاریە.
نووسەرانی ڕاگەیەندراوەکە ئەزانن کە بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی ئاوها گرینگ، کرێکاران پێویستیان بە ڕێفۆرم و گۆڕانکاری دەبێت کە زیادکردنی حەقدەست بە شێوەی گونجاو ئامانجی سەرەکییە. خەباتی ئەم دواییەی کرێکارانی پەیمانی نەفت، پترۆشیمی، موعەلیمان و خانەنشینکراوانی سەرانسەری ئێران دەسکەوتێکی باش بووە و بووە هۆی چوونەسەرەوەی حەقدەست و لابردنی گرێبەستی پەیمانی و کاتی و گۆڕینی بە گرێبەستی راستەخۆ و هەمیشەیی. بو نموونە کرێکارانی “شیرکەتی پترۆشیمی رجال” بە خەباتێکی یەکگرتوو توانیان بەرپرسانی شیرکەت بهێننە سەر ئەو قەناعەتەی کە ٨ بەندی داواکارییەکانیان پەسەند بکەن.
شەورای ڕێکخستنی ناڕەزایەتیەکانی کرێکارانی نەفت لە ١٦ی بەفرانبار نووسی:
“ناڕەزایەتی هاوکارانی بەهێزی ئێمە لە “پترۆشیمی ڕجال” لە سایتی ژمارە ٣ی ناوچەی تایبەتی پترۆشیمی “سەربەندەر” کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە بە داواکردنی مافەکانیان وەکوو: زیادبوونی حەقدەست، هەمیشەیی بوونی گرێبەستەکان ، بەکردەوە دەرهێنانی ڕیزبەندی پیشەکان، پەرداختی تەواوی حەقدەستە دواکەوتووەکان، پەرداختی خراپی کەشوهەوا، و هەروەها پاداشتی پاندمی کۆرۆنا دەستی پێکردبوو بووە هۆی بەدەستهێنانی داخوازیەکانیان و بەرپرسانی ئۆستانیان ناچارکرد کە داواکاریەکانیان جێبەجێ بکەن.
شکێک لەوەدا نییە کە داواکاری کرێکاران ڕەوایە و کۆمەڵگایشیان لەم مافە ڕەوایانە ئاگادار کردووەتەوە. بەڵام لە کۆمەڵگای چینایەتی ئێران بە حکوومەتێکی فاسد و دیکتاتوری وەکوو ڕژیمی ئیسلامی هیچ مافێک بە بێ هێز بەدی نایێت.