ڕێكخراوی یوونیسێف له نوێترین به‌یاننامه‌ی دا ڕایگه‌یاند کە ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی جیدی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا ئه‌نجام نه‌درێت، بەپێى داتاكانی زانکۆى جۆنز هۆبکینز پێشبینى دەکرێت یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ منداڵى خوار تەمەن پێنج ساڵ لە ١١٨ وڵاتى جیهان گیانیان له‌ده‌ست بده‌ن.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ژمارەى گیان لەدەستدانى منداڵان بۆ ٢ و نیو ملیۆن منداڵ بەرزدەبێتەوە و ژمارەى ئەو ژنە دوگیانانەش کە بەهۆى کۆرۆناوە گیان لەدەست دەدەن دەگاتە نزیکەى ٥٧ هەزار کەس. هه‌روه‌ها ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە تا ناوەڕاستى مانگى ئاوریل، زیاتر لە ١١٧ ملیۆن منداڵ لە ٣٧ وڵاتى جیاوازەوە بەهۆى لێکەوتەکانى ویرووسی کۆرۆناوە لە کوتان بێبەش بون. بەپێى ئەو زانیارییانەى رێکخراوەکە خستویەته‌ڕوو، ئەو وڵاتانەى زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکاى باشوور و بەنگلادیش و هندستان و کۆنگۆى دیموکرات و ئەسیوبیا دەبێت.