ڕێكخراوی یوونیسف، له دوایین ڕاپۆرتیدا سه‌باره‌ت به باروودۆخی منداڵان له یه‌مه‌ن هۆشداری دا و ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ی ئه‌و منداڵه یه‌مه‌نیانه‌ی كه به‌دخۆراكی هه‌ڕه‌شه له گیانیان ده‌كات تا كۆتایی ئه‌مساڵ ٢٠ له‌سه‌د به‌رز ده‌بێته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌هۆی قه‌یرانی كۆرۆنا و درێژه‌ی شه‌ڕ و كه‌مبوونی یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه، برسیه‌تی هه‌ڕه‌شه له جه‌سته‌ی ملیۆنان منداڵ له یه‌مه‌ن ده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارا دایه كه ڕێژه‌ی منداڵانی به‌دخۆراك له‌م وڵاته تا كۆتایی ئه‌مساڵ بگاته ٢ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س. به وته‌ی نوێنه‌ری یوونیسێف له یه‌مه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م وڵاته یارمه‌تیی ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌رنه‌گرێت، زۆربه‌ی منداڵانی یه‌مه‌نی به‌هۆی برسیه‌تیه‌وه، گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.