کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هۆشداری ژینگه‌پارێزان له‌ئاست وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا

هۆشداری ژینگه‌پارێزان له‌ئاست وشكبوونی گۆڵی ورمێ له‌ داهاتوویه‌كی

به‌وته‌ی ژینگه‌پارێزانی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌می باران و به‌فر، سازكردنی به‌ندئاوی زۆر له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی ده‌ریاچه‌ی ورمێ، هه‌بوونی هه‌زاران بیری ئاوی نایاسایی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم، ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌ مه‌ترسی وشكبوونی جیددی له‌سه‌ره‌.

به‌پێی ئاماره‌كان ڕێژه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ به‌كه‌متر له‌ ٧.٢ ملیار متری سێجا گه‌یشتووه‌ و ڕۆژانه‌ ده‌یان لیتر له‌ ئاوه‌كه‌ به‌هۆی گه‌رمای هه‌واوه‌ ده‌بێته‌ هه‌ڵم و پلانه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. به‌وته‌ی ژینگه‌پارێزان، به‌شێكی زۆر له‌ ده‌ریاچه‌ی ورمێ بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی خۆڵبارین و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ ته‌ندرووستی خه‌ڵك و به‌رهه‌می كه‌شاوه‌رزان ده‌گه‌ینێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هه‌ركات ژینگه‌پارێزان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ و زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ره‌وڕووبوونه‌ته‌وه‌.