ئاژانسی منداڵانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (یوونیسێف) ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی منداڵانی غه‌زه هۆشداری دایه ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل.
له حاڵێكدا بۆردوومانه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه به‌رده‌اومه، رێژه‌ی قوربانیان به‌رده‌وام له زیادبووندایه و ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له ڕاگه‌یاندراوێكدا داوای له خه‌ڵكی باكووری غه‌زه كردووه به زووترین كات ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و به‌ره‌و باشووری ئه‌و ناوچه‌یه كۆچ بكه‌ن. ڕێكخراوی یوونیسف له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باه‌رت به كه‌می خۆراك، ئاو، به‌رق، ده‌رمان و دۆخی خراپی منداڵانی غه‌زه هۆشداری به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل داوه كه یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت.
