ڕێكخراوی مووسادی ئیسڕائیل لە پەیامێکدا بە زمانی فارسی، هۆشداریی دایە هاووڵاتیانی ئێرانی كه لە کارمەندان، بنکە و کەرەستەی سه‌ربازی سپای پاسداران، به مه‌به‌ستی پاراستنی سەلامەتی خۆیان دوور بكەونەوە.
لەو بەیاننامەیەدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکراوه‌ته‌وه، مووساد جەختی لەوە کردووه‌ته‌وه کە ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ژێرخانه‌كانی سەربازیی ئەو وڵاتەیە نەک گەلی ئێران. هەروەها مووساد له ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕێكی سه‌ربازی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر خه‌ڵك كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی بڵاو كرادووهتهوه.