ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه كردن به كه‌ڵك وه‌رگرتنی كۆماری ئیسلامی له‌سێداره وه‌كوو ئامرازێك بۆ سه‌ركوت و ترساندنی خه‌ڵك، سه‌باره‌ت به ئێعدامی ٢٦ ناڕا‌زی خۆپێشاندانه سه‌راسه‌رییه‌كانی ئێران هۆشداری دا.
ڕێكخراوه‌ی مافی مروڤی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی، دادگایی كردنی نادادپه‌روه‌رانه و بێبه‌شكرانی به‌ندكراوان له هه‌بوونی پارێزه‌ر، سه‌پاندنی حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ر ٢٦ كه‌س له ناڕازیان به توندی مه‌حكووم كرد و داوای له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد، هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕێگریكردن له ڕوودانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه چڕتر بكه‌نه‌وه.