ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له نامه‌یه‌كدا داوای له “غۆڵامحسێن ئێژه‌یی” سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كردووه، ڕه‌وه‌ندی دادپه‌روه‌رانه‌ی دادڕه‌سی بۆ چوار به‌ندكراوی كورد به‌ناوه‌كانی “پژمان فاتحی”، “وه‌فا ئازه‌ربار”، “موحسین مه‌زڵووم” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” كه ماوه‌ی ٧ مانگه بێسه‌ر و شوێن كراون ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له نامه‌كه‌ی خۆیدا باروودۆخی ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ی وه‌كوو “بێسه‌ر و شوێن كردنی زۆره‌ملێ” ناوبردووه و هۆشداری داوه‌ته به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار كه‌سه ماوه‌ی حه‌وت مانگه هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كانیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه و نیگه‌رانیانن. ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئه‌شكه‌نجه و ئازار و محاكمه‌ی ناداداپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌و چوار كه‌سه هۆشدرای داوه‌ته ڕژیم و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان و له‌به‌رچاوگرتنی مافی مرۆڤ بووه.