به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌دان منداڵ و ژنی گنج له باشووری غه‌زه له ڕیزدا وه‌ستاون و به چاوانی پڕ له ئاو چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی خۆراكن.
ڕۆژی ڕابردوو، ڕێكخراوی جیهانی بێهداشت، یوونیسف و ڕێكخراوی جیهانی خۆراك سه‌باره‌ت به ڕوودانی كاره‌ساتی مرۆیی له كه‌رتی غه‌زه به‌هۆی كه‌م خۆراكی و بێبه‌ش بوون له ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی هۆشداریان به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و كۆمه‌ڵگای جیهانی دابوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو ڕێگه‌ی له گه‌یشتنی یارمه‌تیه مرۆییه‌كان بۆ باكوور و باشووری غه‌زه گرتووه و تا به ئه‌مڕۆ چه‌ندین منداڵ به‌هۆی سه‌رما و كه‌م خۆراكییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.