ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی بواری ژینگه‌ی كوردستان له ڕاپۆرتێك دا سه‌باه‌رت به له‌ناوبردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه هۆشداریان دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٨٠ له سه‌دی ئاوی ڕووباره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران ده‌گوازرێته‌وه و حكوومه‌ت به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی، ده‌ستی داوه‌ته سازكردنی ده‌یان به‌ندئاوی تازه. لێدانی به‌ندئاوی تازه كه له‌لایه‌ن بسپۆڕانی ژینگه‌وه چاودێری نه‌كراوه، مه‌ترسی له سه‌ر سرووشت و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان درووست كردووه و هه‌موو تاڵاوه‌كان وشك بوون. هه‌روه‌ها كه‌شاوه‌رزانی كوردستانی له پڕۆژه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاو بێبه‌هره‌ن و زیان به‌ر هه‌موو به‌رهه‌مه كه‌شتووكاڵییه‌كانیان كه‌وتووه. له‌ناوچوونی زه‌ویه كه‌شاوه‌رزییه‌كان بووه‌ته هۆكارێك بۆ كۆچكردنی گوندنشینان و ئه‌و بابه‌ته ژیان و مه‌عیشه‌تی دانیشتووانی چه‌ند پارێزگای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
