كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی پترۆشیمی ماهشه‌هر له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای پاڵپشتی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران، هۆشداریان دایه به‌رپرسانی ڕژیم كه ئه‌گه‌ر كۆتایی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی نه‌هێنێت، په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری ئه‌بن.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه پێرسۆنێلی ناوچه‌ی تایبه‌تی نه‌وتی ماهشه‌هر وێڕای پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی عه‌سه‌لوویه، پاڵاوگه‌ی ئابادان و شیركه‌ته‌كانی دیكه‌ی نه‌وت، بۆ جارێكی دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر مافه‌كانمان و هۆشدار ده‌ده‌ینه به‌رپرسانی ڕژیم كه ئه‌گه‌ر كۆتایی به سه‌ركوتی خوێناوی خه‌ڵكی به‌لووچستان و كوردستان نه‌هێنن، په‌یوه‌ست به مانگرتن و ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌بین و شاڕه‌گی ئابووری كۆماری ئیسلامی ده‌بڕین. به هیوای ئازادی، زاهیدان و سنه دڵی ئێرانن.
