موارد كارایلان ڕۆژی پێنجشه‌ممه هۆشداری به ده‌وڵه‌تی عێراق دا و ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر گوشاره‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر دانیشتووانی كه‌مپی مه‌خمووری به‌رده‌وام بێت، گه‌ریلا بۆ به‌رگری له ئاواره‌كان ده‌چێته نوێ كه‌مپه‌كه‌وه.
شایانی باسه كه ئه‌رته‌شی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه چوونه‌ته نێو كه‌مپی مه‌خموور و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و كه‌مپه‌كه دیداریان كردووه. به‌دوای ئه دیداره‌دا، زرێپۆشه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق كه‌مپه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه و هێلیكۆپته‌ره‌كان به‌رده‌وام به سه‌ر كه‌مپه‌كه‌دا ده‌سووڕینه‌وه. هاتووچۆوه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت و ڕێگه نادرێت پێداویستی و كه‌لووپه‌ل بچێته نێو كه‌مپه‌كه‌وه.