به‌دوای هێرشی خوێناوی سپای پاسداران بۆ سه‌ر دانیشتووانی گوندی گوونیچ له شارستانی خاش و كوژرانی دوو ژنی به‌لووچ و برینداركردنی ده كه‌س، ٤٠ تایفه‌ی به‌لووچستان له به‌یاننامه‌كانیان دا هۆشداریان به كۆماری ئیسلامی دا و داوای محاكمه‌ی تاو‌انبارانیان كرد.
یووسفخان ناروویی گه‌وره‌ی تایفه‌ی ناروویی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌لووچ نه‌جیبه، به‌ڵام سه‌بر و تاقه‌تی بێ سنوور نییه… ژنانی به‌لووچ هێڵی سووری ئه‌و نه‌ته‌وه‌ن و ڕێگه ناده‌ن هیچ تاوانبارێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ریان. شایانی باسه كه سه‌ره‌ڕای خۆپێشاندانی ژنانی به‌لووچ له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری خاش، ڕێبه‌رانی مه‌زهه‌بی و تایفه‌یی به‌لووچیش سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی شه‌رمه‌زار كردووه و هۆشداریان داوه كه ئه‌گه‌ر تاوانباران سزا نه‌درێن، خۆیان چه‌ك هه‌ڵده‌گرن و تۆڵه‌ی ژنانی به‌لووچ ده‌كه‌نه‌وه.