مای ساتۆ، هه‌واڵده‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ڕه‌دكردنه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌ی په‌خشان عه‌زیزی نیشان دا و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدامی بوو.
مای ساتۆ له په‌یامێك دا ڕوو له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاندووه كه جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، پێشێلكردنی ئاشكرای مافه‌كانی مرۆڤه و ئه‌بێ به زووترین كات حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێته‌وه. ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیش له به‌یاننامه‌یێكدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ڕه‌وه‌ندی دادڕه‌سی په‌رووه‌نده‌ی په‌خشان عه‌زیزی، خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه و كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست پشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوو.