له ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌زاران شارومه‌ندی مه‌ده‌نی له ناوچه‌ی دارفووری سوودان له‌لایه‌ن گرووپی كاردانه‌وه‌ی توند كۆمه‌ڵكوژ كراون و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی هۆشداری داوه.
له ساڵی ٢٠١٩ی زاینی و به‌دوای ڕووخانی حكوومه‌تی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر، شه‌ڕ له نێوان ئه‌رته‌شی سوودان و گرووپی كاردانه‌وه‌ی توند ڕوویداوه و له‌و ماوه‌یه‌دا، ١٥ ملیۆن كه‌س ئاواره بوون، به هه‌زارن كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ملیۆنان كه‌س پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه. ئه‌مریكا، ڕووسیا، ئیسڕائیل، ئێران و ئیماراتی یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی له‌و وڵاته ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ن و له ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌زاران شارومه‌ندی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی گرووپی كاردانه‌وه‌ی توند پاش داگیركردنی شاری فاشێر كۆمه‌ڵكوژ كراون و ده‌یان هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون.
