كارناسانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڕاگه‌یاندنێكدا هۆشداریان به ده‌وڵه‌تی سووریا داوه تاكوو چاره‌نووسی ده‌یان كچ و ژنی عه‌له‌وی ڕفێندراو له‌لایه‌ن گرووپه توندڕه‌وه مه‌زهه‌بییه‌كان ڕوون بكاته‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه، له سه‌ره‌تای مانگی مارسی ٢٠٢٥وه تا به ئه‌مڕۆ ٣٨ ژن و كچی ته‌مه‌ن ٣ بۆ ٤٠ ساڵی عه‌له‌وی له شاره‌كانی لازقیه، حه‌ما، حۆمس، دیمه‌شق، ته‌رتووس و حه‌له‌ب له‌لایه‌ن گرووپه توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌ت ڕفێندراون و چاره‌نووسیان نادیاره. كارناسانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كارزاری سیستماتیكی بێسه‌روشوێنكرانی زۆره‌ملێ و توندووتیژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی عه‌له‌وییان به توندی شه‌رمه‌زار كردووه و خوازیاری ئازادی هه‌موو ڕفێندراوان و محاكمه‌ی تاوانباران بوون.