کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هۆشداری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ڕێژه‌ی به‌رزی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران

هۆشداری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ڕێژه‌ی به‌رزی ئێعدامه‌كان

ده‌فته‌ری مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به‌ لانیكه‌م هه‌زار به‌ندكراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ئێعدام كراون.

له‌ ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا ٩٧٥ كه‌س له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ له‌سێداره‌ دراون و ئاماری ئێعدامكراوان له‌ ساڵی ٢٠٢٥ دا به‌ ڕێژه‌ی ١٤ له‌ سه‌د زیادی كردووه‌. نادا ناشێف جێگری كۆمیسری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵكشانی ئاماری ئێعدامكراوان له‌ ئێران هۆشداری داوه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل ده‌رفه‌ت بۆ له‌سێداره‌دانی نهێنی به‌ندكراوان ده‌ڕه‌خسێنێت و كۆمه‌ڵگای جیهانی نابێت ڕێگه‌ به‌ كۆمه‌ڵكوژی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن ئه‌و ڕژیمه‌وه‌ بدات.