ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، “نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان” سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ١١ ساڵه‌ی “سووریه” له ڕاپۆرتێكی نوێ‌دا هۆشداری ده‌دات له ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕ و ململانێكی گه‌وره‌ی دیكه له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رۆكی كۆمیسیونی سووریه له “نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان”دا له‌و باره‌وه وتی: سووریه ناتوانێت به‌ره‌وڕووی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی دیكه بێته‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌م باروودۆخه‌ی ئێستا، سووریا به‌ره‌و شه‌ڕێكی ناوچه‌یی ببات. جێگای ئاماژه‌یه كه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ئاستی شه‌ڕ و ململانێ له چه‌ندین ناوچه‌ی سووریا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و مه‌ترسی له سه‌ر هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی دیكه له‌و وڵاته درووست كردووه.