٥٧ مامۆستای زانكۆ، پارێزه‌ر و یاساناسی ناسراوی ئێرانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌ی تازه په‌سه‌ندكراوی مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی بۆ سزادانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی تۆمه‌تبار به سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل نیشان داوه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وڵات پێوه‌ندی به حاكم بوونی یاسا، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی شه‌فافیه‌ت و پاراستنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك هه‌یه، نه‌ك سه‌ركوت و ئه‌منیه‌تی كردنی وڵات، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ئه‌بێ به زووترین كات هه‌ڵوه‌شێته‌وه. به‌پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه هه‌ر چه‌شنه هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل یان ته‌بلیغ كردن بۆ ئه‌و وڵاته وه‌كوو “افساد فی الارض” هه‌ژمار ده‌كرێت. هه‌روه‌ها چالاكی میدیایی به مه‌به‌ستی درووستكردنی ناكۆكی و دڵه‌ڕاوكێ له نێو خه‌ڵك وه‌كوو تاوانی ئه‌منیه‌تی چاوی لێده‌كرێت و ته‌نانه‌ت ئه‌و چینانه‌ی كۆمه‌ڵگاش كه له كاتی شه‌ڕدا خۆپێشاندانیان كردووه ڕووبه‌ڕووی سزای سه‌خت ده‌بنه‌وه.