ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به ئاماژه‌دان به په‌ره‌سه‌ندی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێران و ئێسڕائیل داوای له هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕ كردووه پێبه‌ند به په‌یماننامه نێوده‌ڵه‌تییه‌كان بن و گیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بپارێزن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له حه‌وت ڕۆژی ڕابردوودا، ٦٩٣ كه‌س له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ٢٢٤ كه‌سیان مه‌ده‌نی بوون. هه‌وره‌ها ١٨٠٠ كه‌س بریندار بوون كه دۆخی ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره. له به‌رانبه‌ر دا ٢٤ كه‌س له هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٦٠٠ كه‌س بریندار بوون. سه‌رۆكی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانی خۆی له سه‌ر ئه‌و باروودۆخه ده‌ربڕیوه و هوشداری داوه كه درێژه‌دان به‌و شه‌ڕه زیان به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌گه‌ینێت. هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕ ئه‌بێ له ئاست پاراستنی گیانی خه‌ڵكی سیڤیل به‌رپرسیار بن و به زووترین كات كۆتایی پێ بێنن.